ڕۆژی سیشه‌مه ٤ی مانگی خه‌رمانان، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی كۆشتنی ده‌یان كه‌س له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ڕابردووی زاهدان، هێزه‌كانی ڕژیم شاره‌كه‌یان به ته‌واوی میلیتاریزه كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی كوژران و برینداركردنی سه‌دان هاووڵاتی به‌لووچ له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری زاهدان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌یان به ته‌واوی میلیتاریزه كرد. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كان جێگیر كراون و ده‌ورووبه‌ری شاره سه‌نگه‌ربه‌ندی و چه‌ندین كاناڵ لێ دراوه. هه‌روه‌ها له ده‌روازه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زاهیدان بازگه‌ی پشكنین دانراوه و له ناوچه حاشیه‌نشینه‌كان ئۆتومبێلی خه‌ڵك بازڕه‌سی ده‌كرێت.