به وته‌ی به‌رپرسانی شاره‌داری تاران، بڕیاره هێزه‌كانی سپاه و به‌سیج له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی تاران له ژێر ناوی “كه‌فاله‌تی كۆمه‌لایه‌تی” هاوكاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی دیكه بكه‌ن.
به وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ڕیكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان بڕیاره له ژێر ناوی جیهادی كۆمه‌ڵایه‌تی، هێزه‌كانی سپا و به‌سیج تیكه‌ڵاوی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوانه بن و یارمه‌تی شاره‌داری بده‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كارتۆن خه‌و و مۆعتاده‌كانی نێو گه‌ڕه‌ك وشه‌قامه‌كان. به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی ڕژیم هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دایه و به له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی خراپی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی باڵای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، ڕژیم ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانێكی دیكه‌ی هه‌یه و ئه‌یه‌وێت شاره‌كان و به تایبه‌ت تاران میلیتاریزه بكات.