ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هه‌زاران ئازادیخوازی خه‌ڵكی باكووری كوردستان خۆیان گه‌یانده شاری دیاربه‌كر و پاش ڕێپێوان له میتینگی ئازادی دا به‌شدارییان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و میتینگه به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی عه‌بدۆڵڵا ئووجالان و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها داوایان كرد ده‌وڵه‌تی توركیا كۆتایی به داگیركارییه‌كانی له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان بێنێت و دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئاشتی و ئارامی ده‌ست پێ بكاته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ژنان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و میتینگه به‌شدار بوون و دروشمی ژن،ژیان،ئازادی و بژی به‌رخۆدانیان به‌رز كرده‌وه.