ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو مووشەکی ڕووسیا لە سنورەکانى “له‌هێستان” کەوتنەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیانلەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، میدیاكانی له‌هێستان بڵاویان كرده‌وه، شەوى ڕابردوو دوو موشەکى ڕووسى لە گوندێکى وڵاتی “له‌هێستان”،كه دەکەوێتە سەر سنورى ئۆکراین کەوتنە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتى گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی جددی مامەڵە لەگەڵ ئەو راپۆرتانە دەکەین، کە باس لە کەوتنەخوارەوەی دوو موشەکی ڕووسی دەکەن لەناو خاکی پۆڵندا.ئاماژەبەوەشکراوە،كه دوای ڕووداوەکە حکومەت و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی له‌هێستان کۆبونەوەیەکی بە پەلەیان بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئاسایشی وڵات و ئاگادارکردنەوەی هاوپەیمانی ناتۆ لەسەر دۆخی ئاسایشی سنوورەکانی له‌هێستان ئەنجامداوە.