ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، دووهه‌مین دانیشتنی دادگای پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی دزی و گه‌نده‌ڵیی ئۆمێد ئه‌سه‌دبه‌یگی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و مێهرداد ڕۆسته‌می سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، له دادگای تایبه‌تی ئابووری له تاران به‌ڕێوه‌چوو. دانیشتنه‌كانی ئه‌م دادگایه زۆرجار به‌شێوه‌ی عه‌له‌نی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ڵام به‌خاتری ئه‌وه‌یكه له‌و كڵاوبهرداری و ئابڕووچوونه گه‌وره‌یه‌دا، وه‌ك هه‌میشه، ده‌ستی به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیشی تێدایه، دانیشتنی دادگاكه به شێوه‌ی شاراوه و به بێ حزووری هه‌واڵنێران به‌ڕێوه‌چوو. قه‌راره سێهه‌مین دانشتنی ئه‌م دادگایه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چێت. یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌م دادگایه، دزی و كه‌ڵكی نابه‌جێ وه‌رگرتنه له یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دراو له لایه‌ن ئه‌سه‌دبه‌یگی و ڕۆستهمیهوه كه به هاوكاریی تۆڕێك له به‌رپرسانی ڕژیم پێكهاتوو له ٢٢ كه‌سی دیكه له‌وانه دوو به‌رپرسی باڵای بانكی ناوه‌ندیی كۆماری ئیسلامی و ئۆستانداری خووزستان و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجام دراوه.
تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه ئۆمێد ئه‌سه‌دبه‌یگی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌یه كه له ڕێگه‌ی سات و سه‌وداكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕژیمی ئیسلامی، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌ژێرناوی دابین كردنی هه‌زینه‌ی نۆژنكردنه‌وه‌ی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ر له بانكی ناوه‌ندی وه‌گرتووه به‌ڵام له جیات كڕینی پێداویستیه‌كانی شیركه‌ت، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی له ناو بازاڕی ئازاد‌دا فرۆشتووه‌ته‌وه و قازانجه كهڵانهكهشی خستووه‌ته گیرفانیه‌وه و كالای قاچاخیان پێ هاورده كردووه. به لێكدانه‌وه‌یه‌كی زۆر ساده، ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاره‌یان به نرخی ده‌وڵه‌تیی چوار هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌ن كڕێبێت و به قیمه‌تی بازار واته هه‌ر دۆلارێكیان به ١٢ هه‌زار تمه‌ن فرۆشتبێت، سووده‌كه‌ی ده‌بێته ١١ تریلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن. له‌خۆڕا نه‌بوو كه ئه‌سه‌دبه‌یگی پێشتر وتبووی كه له ئێران هه‌موو به‌رپرسێك ده‌توانێ به پووڵ بكڕی و ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه دزی و گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپێی حكوومه‌تی ئیسلامیی ته‌نیوه‌ته‌وه. مه‌گه‌ر ده‌كرێ پاره‌یه‌كی وه‌ها كهڵان، له لایه‌ن چه‌ند كهسیهكهوه و به بێ هاوده‌ستیی به‌رپرسانی باڵای ده‌سه‌ڵات، بدزرێت؟ بۆ نموونه هاوسه‌ری شه‌ریعه‌تی ئۆستانداری خووزستان ئیعترافی كردبوو كه ئه‌و و هاوسه‌ره‌كه‌ی جارێك ٢٥ هه‌زار دۆڵار و جارێكی دیكه ٢٠٠ هه‌زار دۆلاریان وه‌ك به‌رتیل له ئه‌سه‌دبه‌یگی وه‌رگرتووه. به وته‌ی قازیی په‌روه‌نده‌كه، سه‌رۆكی “سندووقی تهوسهعهی میللی” ، دادستانی گشتی و كوڕه‌كه‌ی، جه‌هانگیری جێگری ڕووحانی و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسانی ڕژیمیش له‌م دزیه‌دا ده‌ستیان هه‌بووه و قازانجی بۆ ئه‌وانیش هه‌بووه.
بوار بۆ دزی و گه‌نده‌ڵیی له نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، له ساڵی ٨٥هوه و به پڕۆژه‌ی خسووسی سازی و به ئامانجی ڕانت خۆریی حكوومه‌تی په‌ره‌ی پێدرا.كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په هه‌ر له سه‌ره‌تای پڕۆژه‌ی خسووسی سازیه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كان و مه‌ترسیی ده‌كردن و بێكاری، به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. پاش دوو سێ ساڵ كه‌مته‌رخه‌میی خاوه‌نكار، ئه‌م شیركه‌ته “خه‌سارده‌ر” پێناسه‌كرا و له ساڵی ٩٤دا “نابووت” ڕاگه‌یه‌ندرا. ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ساڵی ٨٥ به هاوده‌ستیی له‌گه‌ڵ ئه‌م تاڵانكهرانهی سه‌روه‌ت و سامانی گشتیی خه‌ڵك، به لابردنی ماڵیات له‌سه‌ر هاورده‌ی شه‌كر، بواری بۆ فرۆشتن، یان له ڕاستیدا، بۆ حه‌راج كردنی ئه‌م شیركه‌ته خۆش كرد. له ئاكامدا، شیركه‌تی گه‌وره‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په به هه‌موو كه‌ل و په‌ل و ئیمكانات و زه‌وییه به‌رینه بهپیتهكانیهوه، به قیمه‌تی بێ بایه‌خی ٢٨٦ ملیارد تمه‌ن فرۆشترا. به‌ڵام خاوه‌نانی نوێ ته‌نیا ٦ ملیارد تمه‌نیان بۆ كڕینه‌كه‌ی په‌رداخت كرد.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئابڕووچوونه كهڵانه ماڵیانه، ئه‌مڕۆكه له كێشمه‌كێشی نێوان باڵه‌كانی ڕژیمدا، له‌ژێر ناوی “بشێوی له سیسته‌می دراوی وڵات” باسی لێده‌كرێ، ئیسماعیل به‌خشی، محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر، عه‌لی نه‌جاتی و ده‌یان هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لێیان له‌قاو دابوون و خوازیاری سپاردنی ئه‌م شیركه‌ته به سه‌ندیكای نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بوون و به‌ڵێنیان دا له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شۆرایی به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌ی به‌رن و خۆشیان له مه‌ترسیی بێكاری و قه‌راردادی داسه‌پاوی خاوه‌نكاری دز و مفته‌خۆر و وه‌دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ڕزگاریان بێت. به‌ڵام ڕێك به‌و تاوانه، ڕێبه‌رانی كرێكاری چه‌ندین جار له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و له ژێر وه‌حشیانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار به‌وه كران كه به‌كاری نه‌كرده ئیعتراف بكه‌ن. هه‌ر ئه‌و خاوه‌نكاره دزانه، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریان به داعش پێناسه ده‌كرد. واته سفهتێك كه به‌ڕاستی له ڕێبه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری ڕژیمی ئیسلامی جوانه. له وه‌ها باروودۆخێكدا ده‌زگا ئه‌منییه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم، داماوانه دژبه‌وان ده‌ستیان دایه نومایشی “مۆسهتهنهدی سووخته” و به پێی هه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌یه، بێدادگاكانی ڕژیم حوكمی قورسی زیندان و ده‌ركردنیان به‌سه‌ردا سه‌پاندن. نه ته‌نیا بۆ كرێكاران به‌ڵكوو بۆ كاربه‌ده‌ستانی بڵاوكراوه‌ی “گام” له‌وانه ئه‌میر ئهمیرقۆلی، ساناز ئێلاهیاری، ئه‌میر حسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد، عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی و سپیده قۆلیان و باقییه‌كه‌یان په‌روه‌نده‌سازیان كرد تا بۆ جارێكی دیكه له دزی و گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانی ڕژیمی ئیسلامی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به قیمه‌ت و هه‌ژاری و بێكاریی خۆشیان بێت، نه‌دوێن. به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیمی ئیسلامی ئه‌مڕۆكه به‌وپه‌ڕی بێشه‌رمیه‌وه، وه‌ڕووی خۆیان ناهێنن كه چۆن چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر ڕێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكارانی و داكۆكیكارانیان، به تاوانی ئاشكرا كردنی دزی و كڵاوبهرداریهكانی هه‌ر ئه‌م خاوه‌نكار و به‌رپرسه حكوومهتیانه كه ئه‌مڕۆ له جێگه‌ی تاوانبار دانیشتوون، موحاكمه ده‌كرد و شه‌لاقیان لێده‌دان و به زیندانی درێژماوه مه‌حكوومیان ده‌كردن. ئیسماعیل به‌خشی ئه‌ندامی سه‌ندیكای نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٧دا له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كرێكاران دا ڕایگه‌یاند كه: “جه‌هانگیری جێگری ڕووحانی ده‌یان ملیۆن دۆلاری به خاوه‌نكارانی هه‌فت ته‌په داوه و ئه‌وان ئه‌م پاره‌یه‌یان له بازاڕی دراودا، به نرخی ڕۆژ فرۆشتووه‌ته‌وه و له جیات كڕینی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ وه‌كارخستنه‌وه‌ی شیركه‌ت، له بازاڕی دراو و به نرخی ئازاد فرۆشتوویانه و كاڵای قاچاخیان پێ هاورده كردووه”.
له ڕاستیدا په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی و ڕانت خۆریی به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا تایبه‌ت به هه‌فت ته‌په نییه. دزی و ڕانت خۆریی به‌رپرسانی ڕژیم له باقیی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری و كلتووریی و نیزامی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران له ئارادایه و ده‌زگای گه‌نده‌ڵی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی به پێی زه‌رووره‌ته سیاسی و ئه‌منیه‌كان، جار جاره‌یه‌ك، چه‌ند په‌روه‌نده‌یه‌ك بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی حیساب دێنێته گۆڕێ. وه‌ها ڕژیمێكی ملهۆڕ و گه‌نده‌ڵ ئیسلاح ناكرێت. بێ گومان، به ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه خه‌ڵكی ئێران به‌تایبه‌ت كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسووده هه‌ڵده‌كێشن و ده‌رفه‌تێكیان بۆ ڕێكخستنی خۆیان و ڕزگاری له چنگ نیزامی سه‌رمایه‌داری بۆ ده‌خوڵقێت.