کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

“مه‌ودا دانانی كۆمه‌ڵایه‌تی”، دیاریی ڕژیم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆرۆنا

دوێینێ ههینی ٨ی خاكهلێوه، كۆماری ئیسلامی گهڵاڵهیهكی لهژێرناویمهودا دانانی كۆمهڵایهتیبهمهبهستی بهناو بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا لهئێران بهكردهوهدهرهێنا. ڕژیم لهحاڵێكدا وهها گهڵاڵهیهكی وهك ڕێكاری بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ویرووسی كۆرۆنا بهئیجرا دهرهێناوهكهدوو مانگ لهپهیدا بوون و بڵاوبوونهوهی ئهم نهخۆشیهلهئێران تێپهڕ بووه‌. بهپێی ئامارهڕهسمیهكانی ڕژیم، ههتا ئێستا پتر له٣٠ ههزار كهس تووشی ئهم نهخۆشیهبوون و پتر له٢ ههزار كهسیش بههۆیهوهگیانیان لهدهست داوه‌. ههڵبهت ئامارهواقعیهكان باس لهچهند بهرابهر بوونی ئهم ڕێژهیهدهكهن. كۆماری ئیسلامی لهسهرهتاوهبهخاتری بهرژهوهندیهسیاسیهكانی، ٢٠ ڕۆژ ئهم تهوهرهی لهخهڵك شاردهوه‌. دوای ئهوهیكههئهم ویرووسهبهشێوهیهكی بهرین لهقۆمدا بڵاوبۆوه، بهپاساوی خۆرافهی ئیسلامی لهوانه‌ “قۆم ئابرووی نیزامه، لهههموو ههوڵێك بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ئهم ویرووسهڕێگریان كرد. لهحاڵێكدا كهقهرهنتینهكردن بۆ ئهمجۆرهنهخۆشیانهوهك ڕێكارێكی گونجاو و بهجێ لهدونیادا ناسراوه، ڕێگهیان نهدا شاری قۆم قهرهنتینهبكرێت. ڕژیم ئیسلامی ههتا ئێستا نهتهنیا ئاماری واقعیی قوربانیانی قۆم و باقی ئۆستانهكانی دیكهی ڕانهگهیاندووه، بهڵكوو ههوڵێكی جیدیشی بۆ بهرهنگاربوونهوه لهگهڵ بڵاوبوونهوهو تهڵهفاتهكهی نهداوه‌. ڕووحانی بۆ عادی نیشان دانی ئهم باروودۆخه‌‌ وتوویهتی كه‌: “٦٠ لهسهدی تهختی نهخۆشخانهكان بهتاڵن و پهرستارهكان دهتوانن ههروهك جاران درێژهبهكارهكانیان بدهن، ئهوهش لهحاڵێكدایهكهبهرپرسانی نهخۆشخانهكان بهردهوام بهخاتری كهمبوونی ئیمكانات و كادری دهرمانی و تهندرووستی، هۆشداری جیدیان داوه‌.

حهسهن ڕووحانی وهك سهرۆكی بهناو ستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، پاش دوو مانگ درۆ و دهلهسهو شان ههڵتهكاندن بۆ خهڵك و بێ بایهخ نیشان دانی ڕێژهی بڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسه، تهوهری قهرهنتینهی شارهكانی به‌ “پیلانگێڕیی دژهشۆڕش بهئامانجی داخستنی كار و چالاكیی ئابووریپێناسهدهكات و فهرمان دهدات كه‌: “ههموو ئیدارهو مهدرهسهكان دهبێ درێژهبهچالاكیهكانیان بدهن و نهئهمڕۆ و نهلهنهورۆزدا و نهلهڕۆژانی دواتریدا، باسێك سهبارهت بهقهرهنتینهنابێ لهگۆڕێ دابێت.” ئێستاش پاش دوو مانگ، لهترسی ناڕهزایهتیی جهماوهری خهڵك وهپهلهقاژهكهوتووهو بهتهمایهبهگهڵاڵهی بێ ئهرزشیمهودا دانانی كۆمهڵایهتی، لهجیات قهرهنتینهی جیدیی شارهكان، خهڵك فریو بدات. لهئێستادا بهداخهوهئهم ویرووسه٣١ ئۆستانی ئێرانی گرتووهتهوهو بهپێچهوانهی وتهكانی ڕووحانی كهگۆیاشهپۆلی یهكهمی كۆرۆنایان وهپشت سهر ناوه‌”، جێگری وهزیری ناوخۆ، دوو ڕۆژ لهمهوبهر ڕایگهیاند كه‌ “ڕێژهی بڵاوبوونهوهنهخۆشیی كۆرۆنا لهئێران ههروا برووسكهئاسا بهرز دهبێتهوهو هێشتا نهگهیشتووهتهقۆناخێك كهلهخێرایی پهرهسهندنی كهم ببێتهوه. “بێ گومان ئیجرای وهها گهڵاڵهیهكی ساختهش ههر وهك گهڵاڵهی غهربالگهری و تهب سهنجی، ئاكامێكی بێجگهلهساز كردنی ترافیكی قورس نابێت و هیچ كاریگهریهكی جیدی لهسهر ئهم باروودۆخهدانانێت.

ڕووحانی ڕۆژی پێنجشهممه٧ی خاكهلێوهلهپێناسهكردنی ئهم گهڵاڵهیهدا ههر ئهوهندهی بهپێویست زانی كهچهند یاسایهكی سهختگیرانهتر بهكردهوهدهربێنن و وتی: “نامهیهكم بۆ ڕێبهر نووسیوهو ئهگهر جهنابیان ڕهزایهت بدهن، بۆ ئیجرای ئهم گهڵاڵهیهیهك ملیارد دۆلار لهسندووقی تهوسهعهی میللی ههڵدهگرێن.” ههڵبهت بهلهبهرچاوگرتنی پێشینهی گهندهڵی و دزیی ناوهندهكانی دهسهڵات، مهعلوومهكه  ئیجرای وهها گهڵاڵهیهكی ساختهنهكبهئامانجی باشتر كردنی باروودۆخی تهندرووستیی و بهرهنگاربوونهوهو عیلاجی نهخۆشهكان و یان بهئامانجی یارمهتی گهیاندن بهبژێوی ههژارانی كۆمهڵگا، بهڵكوو زیاتر بۆ ئهوهیهكهبهشێكی بهرین لهو پارهیهبهو ناوهوهلهناو كاربهدهستان و بهرپرسانی ڕژیمدا بڵاو ببێتهوه‌.

لهوبارهوهوێڕای وردهكاری تهواو سهبارهت به گهڵاڵهكه، ناوهندێك بهناویكۆمیتهی كۆمهڵایهتی ئینتزامیی ستادی میلیی بهرێوهبهریی نهخۆشیی كۆرۆنا، ڕۆژی پێنجشهممهڕایگهیاند كهگهڵاڵهیمهودا دانانی كۆمهڵایهتیلهڕۆژی ههینیهوهبۆ ماوهی یهك حهفتهلهسهرتاسهری ئێران بهئیجرا دهردێت. بهپێی ئهم گهڵاڵهیهكهله١١ بهند پێكهاتووه، لهههر شارێك تهنیا كهسانی خۆجهیی دانیشتووی شار دهتوانن بڕۆنهئهم شارهو هاتووچۆی كهسانی تر مهمنووع دهكرێت و پێویستهگهڕانهوهی موسافیرهكان بۆ شارهكانی خۆیان  خێرایی پێ بدرێت. ههروهها لهبهندهكانیتری دا هاتووهكهمهدرهسه و زانكۆ و ئیستهخر و پاركهكان تهعتیل دهكرێن. بهڕێوهبردنی ههموو جۆرهڕێوڕهسمێكی ڕهسمی و غهیرهڕهسمی كهببێتههۆی كۆبوونهوهی كهسهكان، ڕێگهپێنهدراوه‌. ئیدارهدهوڵهتیهكان بهیهك سێههمی پێرسۆنێلهكانیانهوهبهشێوهی شیفت بهندی درێژهبهكارهكهیان دهدهن. هێندێك پیشهو كهسب و كار و ماشێنهكانی ههڵگری دهرمان و یارمهتی و پۆلیس و كاڵا پێویستهكان دهتوانن ڕێگهپێدراو بن و ههروهها چهند دهستوورێكی دیكهلهوانهجهریمهكردنی ئهو ماشێنانهی وا سهرپێچی دهكهن.  ڕوون و ئاشكرایهكهوهها گهڵاڵهیهك بههیچ شێوهیهك ناتوانێ جێگای ڕێكاری قه‌‌رنتینهبگرێتهوه‌.

لهلایهكی دیكهشهوه، بههۆی ئهوهیكهسهرانی ڕژیمی ئیسلامی بهچاوێكی ئهمنیهتی دهڕواننهئافهتی كۆرۆنا، بهبهكار هێنانی یاسای پرتووكاو و كۆنهپهرستانه‌‌ی خۆیان، لهههوڵی جیدیی ناوهندهنێونهتهوهییهكان بۆ یارمهتی گهیاندن بهخهڵكی ئێران، ڕێگری دهكهن. حهفتهی ڕابردوو پاش ئهوهیكهخامنهیی لهپهیامهكهی خۆیدا باسی لهشهڕی بیۆلۆژیكی دوژمن و هاوكاریجن و ئۆنسدژبهكۆماری ئیسلامی كرد، بهرپرسانی ڕژیم ڕێگهیان نهدا تیمی دهرمانی ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور لهئیسفههان، دهست بهكار بن. ئهم ڕێكخراوهڕۆژی یهكشهممهبههاوكاریی وهزارهتی ئیتلاعات و باقی دهزگا پهیوهندیدارهكانی ڕژیم بهئامانجی درووست كردنی ناوهندێكی فریاكهوتنی ٥٠ تهختی بهههموو ئیمكاناتێكهوهبهئهرزشی پتر له٩٧٠ ههزار یۆرۆ لهنهخۆشخانهی ئیسفههان، هاتنهئێران. بهڵام لهگهڵ دژایهتی كۆماری ئیسلامی بهرهوڕوو بوونهوه‌. ڕێگریی ڕژیم لهدهستپێكی كاری پزیشكانی بێسنوور بۆ گهیاندنی یارمهتی بهخهڵكی تووش بووی ویرووسی كۆرۆنا، وهك كردهوهیهكی دژهئینسانی لهناوهوهو دهرهوهی ئێران ڕهنگدانهوهیهكی بهرینی بوو.

بۆ كۆماری ئیسلامی، ههرزانترین كاڵا گیانی ئینسانهكانه‌. ڕژیم دهیههوێ لهگیانی دهیان ههزار ئینسان بۆ بهرهوپێش بردنی سیاسهتهكانی خۆی، مایهدانێت. تا بهخهیاڵی خۆی بهچوونهسهرهوهی ڕێژهی قوربانیانی كۆرۆنا، مهزڵووم نهمایی بكات و سهرهنجی بیروڕای گشتی لهداماویی خۆیهوهلهبهرامبهر ئهم ویرووسه، بهرهو گهمارۆكان ڕابكێشێت. بێ گومان، گهمارۆی جهنایهتكارانهش، بهرههمی سیاسهتی كۆنهپهرستانهو زیدهخوازیو سهرهڕۆیی كۆماری ئیسلامیهلهناوچهكهدا و دواهاتهكانیشی ژیانی ملیۆنان ئینسانی لهئێران لهگهڵ كێشهی جیدی بهرهوڕوو كردووهتهوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-