ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی مه‌رگ، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر سه‌فه‌ری بۆ شاری بووشێهر كرد. هه‌واڵنێریی ته‌سنیمی سه‌ربه سپای پاسداران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی به به‌رنامه‌ی له‌پێشدا دیاریكراو ناولێبرد. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌واڵه‌كاندا هاتبوو كه ڕه‌ئیسی ده‌چێته بووشێهر و سه‌ردانی سایتی پاڵاوگه‌كان ده‌كات. شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌م سه‌فه‌ره ئیحتمالی و دژه كرێكارییه هه‌ڵوێستی گرت. له ڕاپۆرتی ئه‌م شۆرایهدا هاتبوو:
“قه‌راره ئیبراهیم ڕه‌ئیسی تا ڕۆژی هه‌ینی سه‌فه‌رێك بۆ بووشێهر بكات و سهرێكیش له عه‌سه‌لوویه و پاڵاوگه و پێترۆشیمییهكان بدات. له ترسی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ریكن فه‌زاكه ئه‌منییه‌تی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یكه كه‌س ده‌نگی ده‌رنه‌یه و له حاڵێكدا كه ئێمه‌ی كرێكارانی پڕۆژه‌یی په‌یمانیی نه‌وت پتر له سێ مانگه بۆ سه‌ره‌تاییترین داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕین، سه‌رده‌مدارانی گرووپه‌كانی ناسراو به پایپینگ به ژێستی داخوازیگهری و به ڕیز كردنی هێندێك له خواسته‌كانی ئێمه كرێكاران، به‌كرده‌وه یارمه‌تیی ئه‌م فه‌زا ئه‌منییه‌تییه ده‌ده‌ن و هه‌مووان بانگهێشتی بێده‌نگی ده‌كه‌ن“.
“شۆرا” له درێژه‌دا به‌شێك له نامه‌ی كرێكارێكی وشیاری له وڵام به سه‌رانی گرووپه‌كانی پایپینگ هێناوه و نووسیویه‌تی:
“١٠٠ سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیر و جێگری سه‌رۆك كۆمار چوون بۆ عه‌سه‌لوویه. ئایا كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بوو؟ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌نیا دووربینی هه‌واڵی “بیست و سی” قازانج ده‌كات. تكایه به‌شوێن ئه‌مجۆره كاره نومایشیانهوه مه‌بن“.
“شۆرا” هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێ كه “كێشه‌ی ئێمه كرێكارانی ناڕازیی نه‌وت ڕوونه. پێویستمان به دیداری ئه‌مانه نییه“.
له ڕاپۆرتی شۆرادا داخوازیی سه‌ره‌كی و لانیكهمی كرێكارانی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمییهكان دووباره ئاماژه‌ی پێكراوه‌ته‌وه و تهئیكید كراوه كه:
“وڵامی ئێمه دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و واده و به‌ڵێن نییه. وڵامی ئێمه وڵامی دهستبهجێیی به‌م خواستانه‌یه و هیچیتر“!
له هه‌واڵ و ڕاپۆرتی میدیاكانی ناوخۆوه وێده‌چێ كه ڕه‌ئیسی، هێمای كۆنه‌په‌رستی و دڕنده‌یی، نه‌چووه‌ته عه‌سه‌لوویه. به‌ڵام بێگومان ناوبراو ئه‌نجامدانی پیلانگێرییهكانی ڕژیمی دژبه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی به ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی خۆی له خووزستان سپاردووه. بابه‌تی ئاشكرا ئه‌وه‌یه كه خه‌باتی كرێكاری گه‌شه‌ی كردووه و واقعییهتهكان باس له گه‌شه‌ی زیاتری ئه‌م خه‌باته ده‌كه‌ن و ڕه‌ئیسیش هیواداره ئه‌م گه‌شه‌یه كۆنتڕۆڵ بكات.
له ماوی حهوتووهكانی ڕابردوودا و له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی جیهانیی موعه‌لیم خه‌باتی موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی زیاتر په‌ره‌یسه‌ندووه. موعه‌لیمانی ناڕازی وێڕای ته‌ئكید له‌سه‌ر ڕیزبه‌ندیی موعه‌لیمان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حقوقی خانه‌نشینكراوان، بۆ جارێكی دیكه له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی ئه‌منییه‌تی كردنی شوێنه‌كانی فێركردن و ئازادیی موعه‌لیمانی به‌ندكراو له لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامی و دیكتاتۆره‌وه پێداگریان كرد. كرێكارانی مه‌عده‌ن له زه‌ره‌ند له كاتی مانگرتن و ڕێپێواندا به‌ره‌نگاری هێرشی دڕندانه‌ی “گاردی ویژه” بوونه‌وه. ئه‌م كرێكارانه له ئاست حه‌قده‌ستی كه‌می نێوان ٣ تا ٥ ملیۆن تمه‌نی، نه‌درانی حه‌قی توونێل، حه‌قی سه‌ختی و زیانه جه‌سته‌ییه‌كانی كار، ناڕازین. درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په بۆ دههومین ڕۆژی به‌رده‌وام، ڕێپێوان و مانگرتنی تازه‌ی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وتی “ئه‌ركانی سالس” له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووریی پێترۆشیمی، له‌وانه هۆڵدینگی كهندئاوی فارس، وه‌ك گه‌وره‌ترین چه‌تری پێترۆشیمییهكانی ئێران، له زومره‌ی گرینگرین خه‌باته كرێكارییهكانن.
ڕژیم به باشی ده‌زانێت كه مانگرتنی ڕێكخراو و پتر له سێ مانگه‌ی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمیهكان، بووه‌ته ئیلهامبه‌خشی خه‌باته كرێكارییه‌كانی دیكه. هه‌ر بۆیه هه‌وڵ ده‌دات كرێكارانی مانگرتوو له ڕێگه‌ی وه‌ڕێخستنی شۆرا ئیسلامییه‌كان به‌لاڕێدا به‌رێت و به لوتفی كابینه‌ی ڕه‌ئیسی هیواداریان بكات.
هه‌موو نیشانه‌كان، له‌وانه خه‌باتی كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمی، به‌ڕوونی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ڕێكخراوتر و پێگه‌یشتووتر بووه و ڕێبه‌رانی دووربینی له داوێنی خۆیدا په‌روه‌رده كردووه. خه‌باتی كرێكاری له ناوخۆ، له ئاستێكی به‌ریندا سه‌ره‌نجی دراوه‌تێ و به‌شێك له هاووڵاتییانی تینووی ئاڵوگۆڕ چاوی هیوایان تێبڕیوه. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان و كرێكارانی پێشڕه‌و پتر له ڕابردوو له‌گه‌ڵ خه‌باتی كرێكاری ئاشنا بوون و له ئاست ئه‌م خه‌باته‌دا دڵسۆزییان نیشان داوه. به‌ده‌ر له پشتیوانییه‌كانی هه‌تا ئێستای ڕێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه، له‌م دوایانه‌دا “تۆڕی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ندیكایی هاوپشتی و خه‌بات” كه پتر له ١٠٠ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌ندامی ئه‌م تۆڕهن، له خه‌باتی كرێكارانی ئێران و به‌تایبه‌ت كرێكارانی نه‌وت پشتوانیان كردووه.
بزووتنه‌ویه كرێكاری سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م پێشڕه‌وییانه‌ی، بۆ گه‌یشتن به خاڵه دڵخوازه‌كانی، ڕێگایه‌كی دوورودرێژی له‌به‌ره. به‌ڵام ئه‌م خاڵه دڵخوازانه چین؟ كرێكاران گۆڕههڵكهنی نیزامی سه‌رمایه‌دارین كه هه‌نگاوی یه‌كه‌میان ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامییه. بۆ نزیك بوونه‌وه و سه‌ره‌نجام گه‌یشتن به‌م ئامانجه پێویسته كاری فراوان ئه‌نجام بدرێت كه گرینگترینهكهیان پێگه‌یاندنی ڕێكخراوی سیاسی، پیشه‌یی و چینایه‌تیی ئێستایه. سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌فت ته‌په له به‌یانییه‌ی ١٦ ڕهزبهریاندا، ئهنگوستیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گرینگه داناوه و له‌وه‌ش واوه‌تر نووسیویانه:
“چینی كرێكار پێویسته له چه‌ندین به‌ره‌دا به‌شه‌ڕ بێت، سه‌ركه‌وتنی ئێمه پشت به‌ستن به هێزی خۆ و ڕێكخراوی سهربهخۆمانه. یارمه‌تی گه‌یاندن به ڕێكخراوبوونی هه‌رچی زیاتری ناوه‌نده كرێكارییه‌كان، هاوڕێیه‌تی و هاوكاری به‌شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری، بۆ چینی كرێكار زه‌روورییه.
پێویسته چینی كرێكار له مه‌سیری خه‌باتدا، ڕێكخراوه پێویسته‌كانی خۆی پێكبێنێت و له جه‌رگه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا به‌سه‌رنجدان به باروودۆخ، بتوانێ ئاسته جۆراوجۆره‌كانی ڕێكخستن بخاته ده‌ستووری كاره‌وه.
ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاران، به‌ده‌ستی خودی كرێكاران و به هێزی كرێكارانه‌وه مومكینه“.