پیس بوونی مادده‌ی خۆراكی له ئۆردۆن، مه‌سمووم بوونی ٧٠٠ كه‌س له هاووڵاتیانی له پارێزگای به‌لكا لێكه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه منداڵێكیش گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی به‌یانییه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ئۆردۆن، ٧٠٠ كه‌س پاش خواردنی مادده‌ی خۆراكیی ڕێستوورانێك له ناوچه‌ی “عه‌ینولبه‌شا” مه‌سمووم بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران كه هه‌تا ئێستا به‌هۆیه‌وه، لانیكه‌م منداڵێكی ته‌مه‌ن ٥ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه، له‌و به‌یانییه‌دا دۆخی ته‌ندرووستیی هێندێك له مه‌سمووكه‌كان ناله‌بار ڕاگه‌یه‌ندراوه.