به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار زیاتر له ٧٠ خوێندكار له مه‌دره‌سه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كوڕانه له ناوچه‌ی قه‌رچه‌ك قشلاق جی تو، به‌هۆی گازگرتوویی تووشی مه‌سموومییه‌ت بوون.
به‌وته‌ی وته‌بێژی ئۆراژانس، به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه ٧٣ كه‌س مه‌سمووم بوون كه به هۆی حاڵه‌ته‌كانی وه‌ك هه‌ڵێنانه‌وه، ٥٩ كه‌سیان گوزاتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌تاری قه‌رچه‌ك” و ئه‌وانی كه‌ش ڕه‌وانه نه‌خۆشخانه‌ی ١٥ی خورداد كراون. به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ٣ مانگی ڕابردوودا، ٨٩ خوێندكار تووشی گاز گرتوویی بوون كه سه‌رجه‌میان به‌هۆی ناكارامه‌بوون و كۆن بوونی سیستمی گه‌رم كه‌ره‌وه له مه‌دره‌سه‌كان مه‌سمووم بوون.