چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری “پاوە”، لە لایەن دادگای ڕژیم، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ “ممنوعالخروج” لە ئێران، مەحکووم کرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “عیرفان ڕەشیدی”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پاوە، لە لایەن دادگای رژیم، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ “ممنوعالخروج” لە ئێران مهحكووم كرا. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، پاش دەستبەسەرکردنی، بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان ڕاگوێزرا و پاش ٩ ڕۆژ لێپرسینەوە بە قهراری وهسێقه بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.