کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

مه‌حكووم كردنی چالاكێكی خوێندكاری و سیاسی به‌ پێیج ساڵ زیندانی ته‌عزیری

به‌ پێی راپۆرته‌كان، “له‌یلا حسێن زاده‌” چالاكی خوێندكاری و زیندانی سیاسی پێشوو، له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری تاران، به‌ پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوو ساڵ بێده‌نگی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌حكووم كرا.

شایانی باسه‌، ، “له‌یلا حسێن زاده‌” چالاكی سیاسی و خوێندكاری به‌ تۆمه‌تی “ئیجتیماع و ته‌بانی به‌ ئامانجی ئێقدام دژی ئه‌منییه‌تی وڵات”، به‌ پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه‌. جێی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو به‌ بیانووی به‌شداربوون له‌ رێوره‌سمی جه‌شن و شادی “محه‌ممه‌د شه‌ریفی مۆقه‌ده‌م” ده‌روێشی گۆنابادی به‌ندكراو، له‌ به‌رامبه‌ر دانشگای سه‌نعه‌تی شه‌ریف، ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی شۆفێرانی وانت بار له‌ مه‌شهه‌د

-

هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌ت له‌ كارمه‌ندانی بێهزیستی كوردستان

-

بانگكرانی “مه‌تین حه‌سه‌نی” له‌ بریندارانی شۆڕشی ٩٨ به‌ دادسه‌رای بۆكان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری هه‌ورامان

-

برینداربوونی چوار كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاڵاوگه‌ی دهۆك

-