کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

مه‌حكووم كردنی ١٨ چالاكی مه‌ده‌نی به‌ زیندان له‌ تاران

دوشنبه – ۱۰ تیر – ۱۳۹۸ , 01 – 07 – 2019

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای پێداچوونه‌وه‌، ١٨ چالاكی  مه‌ده‌نی له شاری‌ تاران به‌ زیندان مه‌حكووم كرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م ١٨ هاووڵاتییه‌، ١٦یان به‌ یه‌كی ٩١ ڕۆژ حه‌بسی ته‌علیقی و دوو هاوولاتیی دیكه‌ش، به‌ یه‌كی ٩١ ڕۆژ حه‌بسی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون. شایانی باسه‌ ئه‌م ١٨ چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٤ به‌هۆی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر زیندانی ئێوین، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ دادگایی سه‌ره‌تایی ئه‌م هاووڵاتییانه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٤دا، له‌ لایه‌ن لقی ١٠٦٠ی دادگای ڕژیم له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو و دوای ماوه‌یه‌ك زیندان  به‌ وه‌سیقه‌ی ٥٠ ملیۆن تمه‌ن و به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی گرێبه‌ستی میترۆی تاران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر حەوت ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان”

komalah