به پێی ڕاپۆرتهكان، دوو بهندكراوی سیاسیی بە ناوەکانی “حەیدەر قوربانی” و “مەحموود سادقی” خەڵکی شاری کامیاران، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیم سهرجهم بە ١٥٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران.
بەپێی ئەو حوکمە، “حەیدەر قوربانی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم” بە ١٢٠ ساڵ و “مەحموود سادقی” بە هەمان تۆمەت بە ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران. ئەو حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە شێوەی فەرمی بەو دوو بهندكراوه سیاسییە لە زیندانی سنەدا ڕاگەیەندراوە. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، هێزە ئیتلاعاتییەکان له کۆتایییەکانی مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٥، ئەو دوو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی “هاوکاریی بۆ تێرۆرکردنی چەند کەسێک لە دەستوپەیوندییەکانی ڕژیمی ئێران” دەستبەسەر و مەحکووم کردەبوو.