ده‌ریاچه‌ی زرێبار به پانتایی ٢٥٠٠ میتری چوارگۆشه و زه‌رفیه‌تی ٥٠ ملیۆن میتری مۆكه‌عه‌ب ئاو، ئێستا له باروودۆخێكی خراپدایه و له سه‌دا ٦٠ی ئاوی خۆی له ده‌ست داوه.
به وته‌ی كارناسانی به‌شی ژینگه، ٩٤٠ دۆنم له پانتایی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه قه‌میشه‌ڵانه و ٥٠٠ دۆنمی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه وشك بووه و ته‌نیا ئاوێك كه ماوه‌ته‌وه، به قۆڵایی ٢میتر له پانتایی ٩٦٠ هیكتاری زرێبار و ته‌نیا ١٩ ملیۆن میتری چوارگۆشه ئاوی تێدا ماوه. هه‌ر چه‌ند به هۆی كه‌می باران و وشكه ساڵی ئێران تووشی بۆحرانی كه‌م ئاویه، به‌ڵام شێوه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاو و كه‌ندنی چاڵی نایاسایی، ساز كردنی ده‌یان سه‌د و به‌نداوی غه‌یره زه‌روور وگواستنه‌وه‌ی ئاوه‌كانیان بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی وشك بوونی تاڵاو و ده‌ریاچه‌كانی ئێرانه.