کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانی زیندانیه‌كی سیاسی خه‌ڵكی شاری كامیاران

مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانی زیندانیه‌كی سیاسی خه‌ڵكی شاری كامیاران 1

زیندانی سیاسی “چەنگیز قەدەم خێری” بەهۆی هەوکردن و تێکچوونی گورچیلە لە دۆخێکی سەختی جەستەییدایه‌ و پزیشکانی زیندانیش ڕایانگەیاندووە کە دەبێت دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ بکرێت، بەڵام ناوبراو به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك لە وه‌رگرتنی هه‌ر جۆره‌ چارەسەرێکی پێویست و چاودێری پزیشکی بێبه‌ش كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو زیندانییە سیاسییە چەندین جار بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەدۆخی سەپێنراوی دامەزراوەکانی ڕژیمی ئێران مانی لەخواردن گرتووە به‌ڵام له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و زیندانانه‌ی كه‌ تێیدا ماوه‌ته‌وه‌ داواكاریه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی پشتگوێ خراوه‌ و نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرت. شایانی باسه‌ ئەو هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 19ی جۆزەردانی ١٣٩٠ی هه‌تاوی لە شاری سنە لەلایەن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم تەقەی لێکرا و گولەیەک بەر گورچیلەی کەوتووه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ گولەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە گورچیلەی ئەو زیندانییە مایەوە و لە کۆتاییدا بووە هۆی لەدەستدانی تەواوی گورچیلە.