کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

مه‌ترسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ژیانی ٨٠ ملیۆن منداڵ له‌ ئاستی جیهان

بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى رێكخراوی يونیسێف، ڕایگه‌یاندووه‌: بەهۆى ویرووسی كۆرۆناوە كوتانى ئاسايى لە ٦٨ وڵات وەستاوە و بەوهۆيەشه‌وە نزيكەى ٨٠ ملیۆن منداڵى خوار تەمەن يەك ساڵان لە مەترسيدان.

“هێنريتا فۆر” بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى رێكخراوی يونیسێف لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتيى رێكخراوى تەندروستیى ئاماژەى بەوەكردووە، بەهۆى رێكارەكانى رێگرتن لە ویرووسی كۆرۆنا لە سەرانسەرى جيهاندا، مليارێك و ٨٠٠ ملیۆن منداڵ لەو وڵاتانە دەژين كە پابەندن بە سياسەتى لەماڵدا مانه‌وه‌. جگە لەوەی خوێندنگەكان لە ١٥٣ وڵات داخراون و مليارێك و ٢٠٠ ملیۆن منداڵ کە دەکاتە ٧٠ له‌سه‌دی ئەو مانداڵانەى لە جیهاندا دەخوێنن، له‌ خوێندن دوركه‌وتونه‌ته‌وه‌. جەختیشیکردەوە؛ بەگوێرەى ئەو ئامارانەى كە زانكۆى جۆنز هۆپكينز، هەفتەى رابردوو بڵاويكردووەتەوە، له‌ ئه‌گه‌ری درێژه‌كێشانی په‌تاكه‌ و راوەستانى خزمەتگوزاریى تەندروستى، ئەوا ره‌نگه‌ لە شەش مانگی داهاتوودا، لە هەر رۆژێكدا شەش هەزار منداڵ گیان لەدەست بدەن.  هاوکات بەڕێوەبەرى گشتيى رێكخراوى تەندروستى جيهانى، ئاماژەى بەوە كردوە کە چەندين مليۆن منداڵ لە وڵاتە هەژار يان دەوڵەمەندەكان مەترسى توشبون بە نەخۆشى كوشندەى وەكو هەناسەتەنگى و سورێژه‌ و هەوركردنى سييەكانیان هه‌یه‌ و ده‌ڵێ: لە كاتێكدا كە جيهان هەموى پێكەوە كۆبوونەتەوە بۆ دۆزينەوەى پێكوتەيەكى متمانەپێكراو و كاريگەر بۆ ویرووسی كۆرۆنا، نابێت دەيان پێكوتەى گرنگى ئامادەكراو كە دەبێت بەردەوامبێت و بگاتە هەموو منداڵێك لە بيربكەن.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی

-

شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ٤٨ وڵاتی جیهان

-

دادگاییكردنی دووباره‌ی “تووماج ساڵحی” له‌ ئیسفه‌هان

-

مه‌رگی ده‌یان كه‌س به‌هۆی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ مازه‌نده‌ران

-

ڕفاندنی خۆشكی “نیكا شاكه‌ره‌می” له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار له‌ پایانه‌ی شه‌رقی تاران

-