ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، هه‌واڵی خوكوژی “مریه‌م سه‌لیمیان” نیگاركێش و هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی تاران كه تازه وێزای ئۆتریشی وه‌رگرتبوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه كه كاردانه‌وه‌ی توندی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مریه‌م سه‌لیمیان” كه له‌كاتی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دا پشتیوانی له خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ربڕیبوو، پاش وه‌رگرتنی وێزای وڵاتی ئۆتریش و له فڕۆكه‌خانه‌ی تاران به تۆمه‌تی قه‌ده‌غه‌كرانی له سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕێگری لێكرا و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست دا. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ڕێگه‌ی خوكوژیه‌وه كوتایی به ژیانی هێناوه به‌ڵام نامزه‌دی “مریه‌م” ڕایگه‌یاندووه كه ناوبراو خوكوژی نه‌كردووه و ڕاستیه‌كان ئێستا ناتوانێت باس بكات و له‌كاتی خۆیدا بۆ ڕای گشتی ئاشكرای ده‌كات.