له ڕۆژانی ڕابردوودا، ته‌رمی سینه‌ماكارێكی دیكه به ناوی “ئیمان پورقولی زاده” كه پێشینه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوون له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینای هه‌یه، له خانووه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
خانه‌ی سینه‌ما مه‌رگی گوماناوی “ئیمان پورقولی زاده”ی پشتڕاست كردووه و داوای له ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كان كردووه سه‌باره‌ت به مه‌رگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕوونكردنه‌وه بده‌ن. به‌پێی ڕاگه‌یاندنی خانه‌ی سینه‌ما، مه‌راسمی پرسه‌ی ئیمان ڕۆژی پێنجی پووشپه‌ڕ له بههشهت زارای تاران به‌ڕێوه ده‌چێت. پێشتر فیلمسازێكی دیكه به ناوی “به‌هاره لێللاهی” به هۆكارێكی نادیار گیانی له‌ده‌ست دابوو، به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی هۆكاره‌كه‌یان بۆ خوكوژی گه‌ڕانده‌وه.