به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت به ناوی “سۆهه‌یل حه‌ق بین” به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “سۆهه‌یل حه‌ق بین” به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانه ڕه‌وانگه‌ردانه‌ی به‌رپرسانی زیندان به به‌ندكراوانی ئه‌ده‌ن، باری ته‌ندرووستی تێك چووه و گیانی له‌ده‌ست داوه. پێشتریش دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “جه‌واد ڕۆحی” و “سۆهراب ئازادبه‌ر” له زیندانه‌كانی نه‌وشار و لاكانی ڕه‌شت به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ست دابوو. گیانله‌ده‌ستدانی سۆهه‌یل له حاڵێكدایه كه به‌رپرسانی زیندانی لاكانی ڕه‌شت هۆكاری مردنی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان خۆكوژی ڕاگه‌یاندووه.