ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی ژینا به ناوی “جه‌واد فه‌ریادیان” له ڕووداوێكی هاتووچۆی گوماناوی دا گیانی به‌ختكرد.
“جەواد فەریادیان”، گەنجێکی ئازادیخوازی خەڵکی سەرابلەی ئیلام و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” بوو کە بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ئه‌شكه‌نجه درا. ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌دا كۆڵی نه‌دا، به‌ڵام ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕووداوێكی هاتووچۆی گوماناویدا په‌یوه‌ست به كروانی نه‌مران بوو. مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی جه‌واد به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی له شارستانی سه‌رابله به‌ڕێوه‌چوو.