له ڕۆژانی ڕابردوودا، “میلاد عه‌بدی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و له هاوبه‌ندییه‌كانی “ئه‌شكان به‌لووچ” هه‌واڵی خۆكوژی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی سه‌رده‌می شۆڕشی ژینای بڵاو كرده‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌وته‌ی “میلاد عه‌بدی”، “ئه‌شكان” پێشتر و له شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی هه‌تاویدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ناوبراو له شۆڕشی ژیناش بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا. ئه‌شكان له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و كاتێك به‌شێك له به‌ندكراوان به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتن و ناوی ئه‌و له لیستی ئازادكراوان دا نه‌بوو، دوو جار هه‌وڵی خۆكوژی دا. جارێكیان له زیندان له ڕێگه‌ی برینی ده‌ماره‌كانی ده‌ست و مل و جارێكیش له نه‌خۆشخانه خۆی له به‌رزایی فڕی دایه خواره‌وه، به‌ڵام ڕزگار كرا. ئه‌و به‌ندكراوه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كرابوو، له باڵكۆنی ماڵه‌كه‌ی خۆی خسته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا.