شه‌وی چوارشه‌ممە ٢٣ی جۆزه‌ردان، به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له چۆمی كۆئا له نزیكی كینشاسای پایته‌ختی كۆنگۆ نووقمی ئاو بوو و به‌وهۆیه‌وه ٨٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كۆنگۆ، به‌له‌مه‌كه ٢٧١ سه‌رنشینی بووه و ١٨٥ كه‌سیان توانیویانه خۆیان ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام ٨٦ كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه هه‌مان ڕۆژ له ده‌ریای عه‌ره‌ب به‌له‌مێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران نووقمی ئاو بوو و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ش دا ده‌یان كۆچبه‌ر بێسه‌روشوێن بوون.