ناوەندە ئەمنییەتییەکان، دانپێدانانی زۆرەملێ و دەربڕینی پەشیمانییان وەکوو مەرج بۆ دەستڕاگەیشتنی “زەینەب جەلالییان” بە خزمەتگوزاریی پزیشکی داناوە.
“زەینەب جەلالییان”، زیندانی سیاسی خەڵکی شاری ماکۆ، کە شانزدەهەمەین ساڵی حوکمەکەی لە زیندانی یەزددا تێپهڕ دهكات، بە هۆی دژایەتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەرییە. بهپێی زانیارییهكان، “زەینەب” وێڕای خراپی دۆخی تهندرووستی، هەموو داوکارییەکانی ئیتلاعاتی بۆ دەربڕینی پەشیمانی ڕەت کردووەتەوە.