به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، مه‌راسیمی پێشوازی له نه‌ورۆز له پارێزگاكانی گیلان، مازه‌نده‌ران و فارس به به‌شداری به‌رینی ژنان و پیاوان به‌ڕێوه چووه.
به‌شداری به‌رینی ژنان له‌و مه‌راسیمانه و سه‌ما و خۆشی كردنی ژنان و پیاوان له‌گه‌ڵ مۆسیقا دیمه‌نێكی جوانی به شاره‌كانی مازه‌نده‌ران، گیلان و فارس به‌خشیوه و خه‌ڵكانێكی زۆر پێشوازییان لێ كردووه. له شه‌قامه‌كانی شیراز ژنان و پیاوان له‌گه‌ڵ ژه‌نینی موزیك گۆرانیان خویندووه و دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ش له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژنان هامرا بوون و به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ كولتووری ماته‌م و شینی حكوومه‌ت دژایه‌تیان كردووه.