کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مه‌راسمی ڕیزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ زیندانی قزلحه‌سار

مه‌راسمی ڕیزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ زیندانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، به‌ندكراوانی به‌ندی چواری زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌ندكراوانی به‌ندی چوار به‌ خوێندنه‌وه‌ی شێعر و سروودی شۆڕشگێڕانه، هه‌روه‌ها هه‌ڵگیرسانی مۆم، یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان به‌رز ڕاگرتووه‌. به‌ندكراوانی سیاسی به‌ڵێنیان داوه‌ تا دوا هه‌ناسه‌ له‌سه‌ر دادخوازی پێداگری و له‌گه‌ڵ سزای سێداره‌ دژایه‌تی بكه‌ن. له‌ كۆتاییش دا به‌ندكراوان دروشمی “داخ و دره‌فه‌ش و زیندان….حوكمی به‌غی و ئێعدام….تیشكیان خسته‌ سه‌ر قیام” به‌زر كرده‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون‌.