کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ باكووری كوردستان و توركیا

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، مه‌راسمی ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار هاوكات له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له‌ باكووری كوردستان و توركیا به‌ڕێوه‌ چوو و توندووتیژی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و لایه‌نگرانی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی باكووری كوردستان له‌ شاره‌كانی وان، ئێزمیر و ئێلح مه‌راسمێكی شكۆداریارن به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و ده‌قی داخوازییه‌كانیان له‌ بڕیارنامه‌كانیاندا خوێندووه‌ته‌وه‌. به‌ڵام له‌ شاری ئیستانبوول هێزه‌كانی پۆلیس ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ به‌شداربووانی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ مه‌یدانی ته‌قسیم كۆببنه‌وه‌ و ده‌یان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له‌ شاری ئانكاراش مه‌راسمی ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مه‌ی وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌و‌ڵه‌ت، به‌ به‌شداری به‌رینی كرێكاران و نوێنه‌ر و لایه‌نگرانی حیزبه‌ چه‌په‌كان به‌ڕێوه‌ چوو و دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت دروشم وترایه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-