ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو ژینا ئه‌مینی به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له دایكبوونی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه مه‌راسمێكیان به ڕێوه برد.
موژگان ئێفتخاری دایكی ژینا ئه‌مینی له ستۆرییه‌كی ئینستاگرامی دا ڕایگه‌یاند: ژینا گیان تۆ هێمای ئازادی و ئازایه‌تیت. ڕۆژی له دایكبوونت له بێده‌نگییه‌كی پڕ له خۆشه‌ویستی و خه‌مباری جێژن ده‌گرین، به‌ڵام به داهاتوویه‌كی گه‌ش ئومێدوارین و دڵنیاین كه سه‌ر ئه‌كه‌وین.