کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مه‌حكووم كردنی چوار به‌ندكراوی سیاسی به‌ به‌غی

“پوویا قوبادی”، “بابه‌ك عه‌لیپور”، “ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مۆنته‌زر” و “سه‌یدمحه‌ممه‌د ته‌قه‌وی” ڕۆژی ٣١ی گوڵانی ١٤٠٣،له‌لایه‌ن لقی ٥ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی تاران به‌ به‌غی(چالاكی چه‌كدارانه‌ دژبه‌ كۆماری ئیسلامی) تۆمه‌تبار كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “پوویا قوبادی”، “بابه‌ك عه‌لیپور”، “ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مۆنته‌زر” و “سه‌یدمحه‌ممه‌د ته‌قه‌وی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ “ئه‌ندامه‌تی و هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” به‌ به‌غی و هه‌روه‌ها به‌ “ته‌بلیغ دژ به‌ نیزام” تۆمه‌تبار كراون. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی جۆزه‌ردان، ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ “وه‌حید به‌نی عامریان” كه‌ ئه‌ویش به‌ به‌غی تۆمه‌تبار كراوه‌، له گرتووخانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێڤین ناسراو به‌ به‌ندی ٢٠٩، بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندان گوازراونه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

-

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە

-

ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

-

برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ شارومه‌ند له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

-