کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

مه‌حكووم كردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر “هه‌.ده‌.په‌” له‌ لایه‌ن حیزبه‌ چه‌په‌كانه‌وه‌

شه‌ش حیزب و ڕێكخراوه‌ی چه‌پی توركیا ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گوڵان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی “هه‌.ده‌.په‌” و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش حیزبی “زه‌حمه‌تكێشانی توركیا”، “حیزبی ماڵه‌كانی خه‌ڵك”، “فێدراسیۆنی شۆراكانی سۆسیالیست”، “حیزبی ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تیی”، “حیزبی جووڵانه‌وه‌ی زه‌حمه‌تكێشان” و “حیزبی كرێكاری توركیا” هێرش بۆسه‌ر بنه‌كه‌ و باره‌گاكانی “هه‌.ده‌.په‌”یان به‌ توندی مه‌حكووم كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و حیزبه‌، هێرش بۆسه‌ر ئازادی هه‌موومانه‌ و ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌و سیاسه‌ته‌ شكستخواردووه‌ بێنێت و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئازاد كات.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕی نیزامی هاوبه‌شی توركیا و ئازه‌ربایجان له‌ سنووره‌كانی ئێران

-

كوژران و برینداربوونی ١١ كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی بۆ سه‌ر دوو بنكه‌ی نیزامی ڕووسیه

-

كوژران و برینداربوونی ١٣ كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بومب له‌ ئه‌فغانستان

-

پشتیوانی ژنانی حیزبی كرێكارانی شۆڕشگێڕی توركیا له‌ ژنانی ئێران

-

سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی سووریه دژبه‌ ڕژیمی ئه‌سه‌د

-

شاندانی ئێرانیان له‌ وڵاتانی ئاڵمان، سوید، نۆرویژ، كانادا و ئامریكا

-