کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

مه‌حكووم كردنی نووسه‌رێكی ئازادیخوازی خه‌ڵكی شیراز به‌ زیندان

“مێهرزاد مووسه‌وی” نووسه‌ر و توێژه‌ری خه‌ڵكی شیراز، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ ١١ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراوه‌.

“مێهرزاد مووسه‌وی” مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شیراز به‌ تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم”، “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” و “ته‌بیلغ دژی نیزام” سه‌رجه‌م به‌ ١١ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، زه‌وتكردنی پاسپۆرت، قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوورخرانه‌وه‌ بۆ به‌ردسیری كرمان و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كرا. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ زیندانی عادل ئابادی شیراز تووشی نه‌خۆشی سه‌خت بووه‌ و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

-

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە

-

ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

-

برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ شارومه‌ند له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

-