دادستانی مه‌ریوان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: بكوژی “شلێر ڕه‌سووڵی” هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌ریوان، له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی “كوشتنی نا ئه‌نقه‌ست” مه‌حكووم كراوه و بڕیاره ئه‌و سزایه له دیوانی باڵای وڵات به‌دواداچوونی بۆ بكرێت.
به‌وته‌ی دادستانی شاری مه‌ریوان، پاش ده‌ركردنی كه‌یفه‌رخواستی “كوشتنی نا ئه‌نقه‌ست” بۆ بكوژی “شلێر ڕه‌سووڵی”، په‌روه‌نده‌كه بۆ یه‌كێك له لقه‌كانی دادگوسته‌ری سنه نێردرا و پاش وه‌رگرتنی قسه و باسی شایه‌تحاڵانی ڕووداوه، بكوژه‌كه به تۆمه‌تی “كوشتنی نا ئه‌نقه‌ست” مه‌حكووم كرا، هه‌روه‌ها چه‌ند تۆمه‌تی دیكه كه خرابووه پاڵ دۆسیه‌ی بكوژه‌كه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی “شلێر”، په‌روه‌نده‌كه بۆ به‌دواداچوونی زۆرتر ڕه‌وانه‌ی دیوانی باڵای واڵات كراوه.