ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، دادگایه‌ك له وڵاتی كانادا به‌پێی سكاڵای هه‌شت كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی “پی.اس.٧٥٢” به مووشه‌كه‌كانی سپای پاسداران، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به په‌رداختی ١٤٢ ملیۆن دۆلار غه‌رامه مه‌حكووم كرد.
به‌پێی حوكمی دادگا، تاونبارانی ئه‌و كاره‌ساته بریتین له: “عه‌لی خامنه‌یی”، “سپای پاسداران”، سیتادی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی و هه‌ندێك له فه‌رمانده باڵاكانی ڕژیم وه‌كوو “محه‌ممه‌د باقری”، “ئه‌میرعه‌لی حاجی زاده” فه‌رمانده‌ی هه‌وا فه‌زا، “حسێن سه‌لامی” و “عه‌بدۆلڕه‌حیم موسه‌وی” فه‌رمانده‌كانی سپا و ئه‌رته‌شی ڕژیم.