ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی “یووهان هێنریك نیلز فلۆدرۆس” كارمه‌ندی سویدی یه‌كێتی ئورووپای كه له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به “افساد فی الارض” و “هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی وڵات” له‌ڕێگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیسڕائیل مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای هه‌واڵنێری میزان، دادستانی په‌روه‌نده‌كه له یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و شارومه‌نده سویدیه، خوازیاری سه‌خت ترین سزا به‌پێی ماده‌ی ٢٨٦ی یاسای سزادانی ئیسلامی بووه. به‌پێی ئه‌و یاسایه، هه‌ر كه‌سێك كه ئاسایش و ئه‌منیه‌تی وڵات تێك بدات و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دوژمن دا هاوكاری بكات به “افساد فی الارض” و ئێعدام مه‌حكووم ده‌كرێت.