ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی ئووتی ٢٠٢٢ هۆشداریدا كه له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قه‌یرانه‌كان له وڵاتی ئه‌فغانستان، شه‌ش ملیۆن كه‌س به‌هۆی به‌رسیه‌تیه‌وه مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانیان له‌سه‌ره.
به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، قه‌یرانه‌كانی ئه‌فغانستان بریتین له: شه‌ڕ و پێكدادانی نێوخۆیی، چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و گوڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كاروباری مافی مرۆڤ له‌و ڕێكخراوه‌یه له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه پێویستنی زه‌روورمان به ٧٧٠ ملیۆن دۆلار بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به شه‌ش ملیۆن خه‌ڵكی برسی له ئه‌فغانستان هه‌یه و خوازیاری یارمه‌تی كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی بوو.