کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مه‌ترسی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ چالاكێكی سیاسی و ڕادەستکردنی چالاکێکی سیاسی دیكه‌ له‌ توركیه‌

مه‌ترسی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ چالاكێكی سیاسی و ڕادەستکردنی چالاکێکی سیاسی 2

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی مانگی ڕێبەندان، چالاكێكی سیاسیی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی “دیاکۆ نەقشینە” له‌ کاتی چوون بۆ وڵاتی یۆنان لە لایەن پۆلیسی تورکیه‌ دەستبەسەر دەکرێت و بۆ کەمپی ئەدیرنە دەگوازرێتەوە و مه‌ترسی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی بۆ وڵاتی ئێرانی له‌سه‌ره‌ و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ، چالاکێکی سیاسی بە ناوی “سەعید میرزایی” تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی “عادڵ”  لەلایەن وڵاتی تورکیە ڕادەستی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم کراوەتەوە دواتر ناوبراو بۆ بەندی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر کاتی ڕادەستکردنەوەی ئەم چالاکە سیاسییە لەلایەن تورکیە لە بەر دەست نییە و نەزانراوە کە ناوبراو هەتا چ ماوەیەک لە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ڕاگیراوە. جێگای ئاماژەیە “سەعید میرزایی” ساڵی ٢٠٠٣ زایینی چووەتە هەرێمی کوردستان و بووەتە ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕژیم و نزیکەی چوار ساڵ پێش هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووە