“نه‌جمه‌دین سهرگاتی” ئه‌ندازیای زه‌مین ناسی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری وشكبوونی به‌ندئاوی “دووكان” هۆشداری داوه‌ته به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و چۆمه‌ی ئاوی دووكان دابین ده‌كات له حاڵی وشكبوونه.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندازیاره، ئاوی به‌ندئاوی دووكان له چۆمی “گلاس كالۆه” دابین ده‌كرێت و كۆماری ئیسلامی ئاوی ئه‌و چۆمه و به‌ندئاوی كانی سێوی بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ گواستۆته‌وه. به‌پێی ڕاپۆرتی “نه‌جمه‌دین سهرگاتی” ڕژیمی ئێران ٦٠٠ ملیۆن متری سێ جا له ئاوی چۆمی “گلاس كالۆه” له ڕێگه‌ی تونێلێكی ٣٥ كیلۆمتری و كانلێكی ١١ كیلۆمتریهوه بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ ده‌گوازێته‌وه. ناوبراو هۆشداری ده‌داته به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم كه ئه‌گه‌ر به‌ندئاوی دووكان وشك بێت سه‌دان گوند، شار و شارۆچكه‌ی پارێزگاكانی ورمێ و سلێمانی چۆڵ ده‌بن.