ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شیركه‌تی “دیلۆیت” له كۆنفڕانسی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا له “شه‌رمۆشه‌یخ”ی میسر ڕایگه‌یاند: به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌واوه یه‌ك له‌سه‌ر چواری پیشه‌كانی دوونیا مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره.
شیركه‌تی ڕاوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی “دیلۆیت” توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا له‌سه‌ر پیشه‌كانی جیهان ئه‌نجام داوه و ڕۆژی سێشه‌ممه له كۆبوونه‌وی شه‌رمۆشه‌یخ له میسر خوێندرایه‌وه و ڕاگه‌یه‌ندرا: ٨٠٠ ملیۆن پیشه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و ئه‌و ڕێژه‌یه یه‌ك له‌سه‌ر چواری كه‌سانی شاغڵ له جیهان ده‌گرێته‌وه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، پیشه‌كانی كه‌شاوه‌رزی، وزه، مه‌عده‌ن، سه‌نعه‌ت، گواستنه‌وه و چاكسازی زۆرترین كاریگه‌رییان به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا به‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر كاریگه‌ری ئه‌و ڕووداوه بریتین له: باشووری ئاسیا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئافریقا و ئۆقیانووسیه.