کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” له‌ زیندانی كرماشان

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، گیانی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” هاووڵاتی ته‌من ٣٤ساڵی خه‌ڵكی سه‌حنه له‌ پارێزگای كرماشان، له‌ مه‌ترسی دایه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له ‌داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌سێداره‌ بدرێت.

“ڕه‌زا(غوڵامڕه‌زا) ڕه‌سایی” له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سه‌حنه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی سپای ئه‌و شاره‌ به‌ ناوی “نادر بایرامی” ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌د كردبوو، به‌ڵام گوشاره‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران‌ بووه‌ هۆی ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ ئه‌و به‌ندكراوه‌ و ئێستا په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕه‌ه‌وانه‌ی دیوانی باڵای وڵات كراوه‌. ڕه‌زا پیشه‌ی كرێكارییه‌ و ته‌نیا ناناوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی، له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌ و گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ دوورگه‌ی لاوان

-

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی ئانارشیست و چه‌پ له‌ ئه‌مریكا و ئیتالیا

-

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كرێكار له‌ پترۆشیمی ڕازی

-

به‌یانیه‌ی شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی ژنان

-

هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌ندامێكی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سه‌رچنار

-