به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٧ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “موجاهد كوركور”، “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، “مه‌نسوور ده‌همه‌رده”، “فازڵ به‌هرامیان”، “مێهران به‌هرامیان” له به‌ندكراوانی شۆڕشی ژینا و “عه‌باس دریس” و “جه‌واد وه‌فایی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان هه‌یه.
“موجاهد كوركور” خه‌ڵكی ئیزه و تۆمه‌تبار به شه‌ڕی چه‌كداری دژبه ڕژیم له ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. “ڕه‌زا ڕه‌سایی” خه‌ڵكی شاری سه‌حنه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان و تۆمه‌تبار به كوشتنی “نادر به‌یرامی” سه‌رۆكی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ره. “محه‌ممه‌دجه‌واد وه‌فایی سانی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ كه به “افساد فی الارض” تۆمه‌تبار و به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. “مه‌نسوور ده‌همه‌رده” كه‌م ئه‌ندانی خه‌ڵكی زاهیدان كه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له هه‌ینی خوێنانی زاهیدان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراوه. “عه‌باس دریس” له به‌ندكراوانی شۆڕشی ٩٨ له ماهشه‌هر كه به موحاره‌به و هاوكای له كوشتنی “ڕه‌زا سه‌یادی” تۆمه‌تبار و به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. “مێهران و فازڵ به‌هرامیان” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری سمیرۆم كه به هاوكاری له په‌روه‌نده‌ی ناسراو به خانه‌ی ئیسفه‌هان تۆمه‌تبار و به ئێعدام مه‌حكووم كراون.