به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، گیانی شه‌ش به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی عه‌ره‌ب له زیندانی ئه‌هواز له مه‌ترسی جیددی دایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه عه‌ره‌به سه‌باره‌ت به ڕووداوه خوێناویه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو له خووزستان به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كراون و ناسنامه‌یان بریتیه له: “عه‌لی مه‌جه‌ده‌م”، “مۆعیم خه‌نفه‌ری”، “محه‌ممه‌دڕه‌زا مۆقه‌ده‌م”، “سه‌ید سالم موسوی”، “سه‌ید عه‌نان موسه‌وی” و “حه‌بیب دۆریس”.