به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو برای خه‌ڵكی شنۆ به‌ناوه‌كانی “فه‌رزاد و فه‌رهاد تاهازاده” و لاوێكی خه‌ڵكی ورمێ به‌ناوی “میلاد یووسفی” كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كراون مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له ئارادایه.
جێگای ئاماژه‌یه كه “فه‌رزاد و فه‌رهاد تاهازاده” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری شنۆ له ڕۆژانی ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر و ٣ی سه‌رماوه‌زدا به‌شێوه‌ی جیاجیا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كراون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “میلاد یووسفی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “ئیسلام ئاوا”ی ورمێ كه له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و مه‌ترسی له سێداره‌دانی له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌یه.