به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌كی ئێران به‌ناوه‌كانی “مه‌نووچێهر مێهمان نه‌واز” خه‌ڵكی تاران، “ڕه‌زا شاكر زه‌واردهی” خه‌ڵكی بابۆل و “شۆعه‌یب میربه‌لووچ زهی” خه‌ڵكی زاهیدان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ره‌دا سه‌پاوه و گیانیان له مه‌ترسی جیددی دایه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “مه‌نووچێهر مێهمان نه‌واز” له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “ئاگردانی به ئه‌نقه‌ستی بینای حكوومی” و “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئیسلامی” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه، هه‌روه‌ها لاوێكی خه‌ڵكی بابۆل به‌ناوی “ڕه‌زا شاكر زه‌واردهی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی ئاگردانی فه‌رمانداری و بنكه‌ی به‌سیج به ئێعدام مه‌حكووم كراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوی “شۆعه‌یب میربه‌لووچ زهی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌لایه‌ن دادگاوه به موحاره‌به تۆمه‌تبار و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانیان له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌یه.