کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراوی ئایینی له‌ زیندانی قزلحه‌سار

مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراوی ئایینی له‌ زیندانی قزلحه‌سار

“ئەنوەر خزری”، “خۆسرەو بەشارەت” و “کامەران شێخە”، سێ زیندانیی عەقیدەتیی کورد، دوای لەسێدارەدانی چوار هاودۆسیه‌یان لە سێ مانگی ڕابردوودا، مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

ئەم سێ زیندانییە پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ “داوود عەبدوڵڵاهی”، “فەرهاد سەلیمی”، “قاسم ئابەستە” و “ئەیووب کەریمی” بە تۆمەتی “افساد فی‌لارض” سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو. لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا حوکمی لە سێدارەدانی “قاسم ئەباستە”، “ئەیووب کەریمی”، “داوود عەبدوڵڵاهی” و “فەرهاد سەلیمی” لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە و ئێستا مه‌ترسی له‌سێداره‌نی “ئەنوەر خزری”، “خۆسرەو بەشارەت” و” کامەران شێخە” له‌ ئارادایه‌.