دوابەدوای لەسێدارەدانی “فەرهاد سەلیمی” لە زیندانی قزلحەساری کەرەج، سێ هاودۆسیەی دیکەی ئەم زیندانییە مەزهەبییە، “ئەنوەر خزری”، خۆسرەو بەشارەت” و “کامران شێخە”، مهترسی لهسێدارهدانیان لهسهره و ئهگهری ههیه له داهاتوویێكی نزیكدا ئێعدام بكرێن.
ئەم سێ زیندانییە لە ڕۆژی ١٣ی بەفرانبارەوە وەک ناڕەزایەتی لە ئاست لەسێدارەدانی “داوود عەبدوڵڵاهی” هاودۆسیەیان و مەترسیی لەسێدارەدانی خۆیان، مانیان لە خواردن گرتووە. ڕۆژی سێشهممه ٣ی ڕێبەندان، “فەرهاد سەلیمی” لە بیستەمین ڕۆژی مانگرتندا، بەبێ ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. بە گوێرەی ئەو وێنانەی لە تەرمی فهرهاد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدانی پێش لەسێدارەدان بەسەر جەستەیەوە ماوەتەوە.