به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گیانی سێ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی “عارف خوشكار” له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج و دوو شارۆمه‌ندی ئه‌فغانستانی به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕامز ڕه‌شیدی” و “نه‌عیم هاشم قتالی” كه له په‌روه‌نده‌ی شاه چرغ به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون له مه‌ترسی جیددی دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عارف خوشكار” له دهستبهسهركروانی شۆڕشی “ژینا” ل ه‌شاری تارانه كه به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجییه‌ك له گه‌ڕه‌كی فه‌لاحی تاران به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ناوبراویان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه و له ژێر گوشاری ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر خۆی و براكه‌ی ناچار به ئێعترافی ئیجباری كراوه. “عارف خوشكار” له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و هیچ جه‌له‌سه‌یه‌كی دادگایی بۆ به‌ڕێوه نه‌چووه و ده‌یانه‌وێت به زۆر ئێعدامی بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو كرێكاری ئه‌فغانستانی كه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی شاه چراغی شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون به‌بێ هه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك كه تاوانباریان بسه‌لمێنێت به ئێعدام مه‌حكووم كراون و بڕیاره به‌شێوه‌ی عه‌له‌نی له سێداره بدرێن.