“سۆهه‌یل عه‌ره‌بی” به‌ندكراوی سیاسی دوورخراو به بڵاوكردنی پۆستێك له ئه‌كاونتی شه‌خسی خۆیدا ڕایگه‌یاند: “ئه‌كبه‌ر ڕه‌ز” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ره و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
“سوهه‌یل عه‌ره‌بی” له په‌یامه‌كه‌ی خۆیدا له‌سه‌ر هاوژینی ئه‌كبه‌ر نووسی: هاوسه‌ره‌كه‌ی به ئێعدام مه‌حكووم كراوه، باوكی ماڵئاوایی له ژیان كردووه، ماڵه‌كه‌یان ئاگری گرتووه و به دوو منداڵی بچووكه‌وه هه‌ر حه‌فته ناچار ده‌بێت له ئیسفه‌هانه‌وه بۆ تاران سه‌فه‌ر بكات. سه‌ردانی دادگا بكات و بڕوات بۆ كه‌ره‌ج، به ئێعدام كردنی “ئه‌كبه‌ر ڕه‌ز” چی به‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه دێت؟ ناوبراو له دادگایه‌كی فه‌رمایشی دا به تۆمه‌تی “بێڕێزی به په‌یغه‌مبه‌ری ئیسلام” به ئێعدام مه‌حكووم كرا به‌ڵام دادگا ناوبراوی بێ تاوان ناسی و ئێستا دادستانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ دادگای پێداچوونه‌وه ناردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه حوكمی ئێعدامی پشتڕاست بێت و له سێداره بدرێت.