به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ،گیانی شه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئوستانی كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د كه له زیندانی یاسووج دا ڕاگیراون و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه مانیان له خواردن گرتووه له مه‌ترسی جیددی دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه بریتیه له: “یاسر فه‌ره‌یدوونی”، “كیانووش مه‌هده‌وی فه‌ر”، “عه‌لی ڕه‌زا فرووهه‌ر”، “بنیامین ئه‌فرا”، “موجته‌با حهفیزیان” و “محه‌ممه‌د نوڕهنگ”. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه سیاسیه له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسیان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران و هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه مانیان له‌خواردن گرتووه و ئێستا له باروودۆخێكی خراپدان.