به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ئیلام ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ بارینی باران و به‌فر له‌و ئوستانه به ڕێژه‌ی له سه‌دا ٤٦، كه‌می كردووه و ئیلام له ڕیزی یه‌كه‌می وشكه ساڵی ئێراندایه.
به وته‌ی ناوبراو ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی له‌و ناوچه‌یه نه‌ده‌ن قه‌یرانی مرۆیی لێ ئه‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ئاو و چۆلبوونی ناوچه‌كه هه‌یه و زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران كۆچ ده‌كه‌ن.