به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گیانی “خالد مه‌حموودی” لاوی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی جوانڕۆ پاش ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له مه‌ترسی جیددی دایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌لایه‌ن دادگاوه سزای قورس به‌سه‌ریدا به‌سه‌پێنن.
“خالد مه‌حموودی” خه‌ڵكی گوندی “شانه‌ڕه‌ش”ی سه‌ر به ڕه‌وانسه‌ر و دانیشتووی شاری جوانڕۆ ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندار و له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی كرماشان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كرابوو. ئێستا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوه نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی و سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كه‌یانن.