به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر لاوێكی خه‌ڵكی شاری سه‌حنه‌ی سه‌ر به ئوستانی كرماشان به‌ناوی “غوڵامڕه‌زا ڕه‌سایی”، بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانن كه پاش مانگی ڕه‌مه‌زان به شێوه‌ی مه‌خفیانه له‌سێداره بدرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “غوڵامڕه‌زا ڕه‌سایی” سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره به‌ناوی “نادر به‌یرامی” ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كرا. ناوبراو ناناوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای سێداره‌ی لێ كردووه.